کۆنگرێسی ئەمەریکا: پێشمه‌رگه ده‌سپێشخه‌رى خسته ده‌ستى خۆیه‌وه

هەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستاندا، شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا سوپاس و ده‌ستخۆشى و پێزانینى ئه‌مه‌ریكا و جیهانیان بۆ پێشمه‌رگه‌ى كوردستان دووپات كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند، هه‌ر ئه‌مه له پێشمه‌رگه پێشبینى و چاوه‌ڕێ ده‌كرا كه وێڕاى توانا سنوورداره‌كانى، ده‌سپێشخه‌رى بخاته‌وه ده‌ستى خۆیه‌وه.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ـى دیسه‌مبه‌رى 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له شاندێكى چواركه‌سیى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تیى كۆنگرێسمان (دانا ڕۆهره‌بارچه‌ر) كرد.
له دیدارێكدا شاندى كۆنگرێس سوپاس و پێزانینى ئه‌مه‌ریكایان بۆ خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ى كوردستان دووپات كرده‌وه كه، بوێرانه و ئازایانه به‌رامبه‌ر تیرۆر و تیرۆرستان وه‌ستاونه‌ته‌وه و توانیویانه له شه‌ڕێكدا خۆڕاگر بن كه له برى هه‌موو جیهانى ئازاد ده‌كرێت.
شه‌ڕ دژى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى كه ئه‌گه‌ر باڵاده‌ست ببن، ده‌بنه مه‌ترسى بۆ سه‌ر ته‌واوى مرۆڤایه‌تى. بۆیه سوپاس و ده‌ستخۆشى و پێزانینى ئه‌مه‌ریكا و جیهانیان بۆ پێشمه‌رگه‌ى كوردستان دووپات كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند هه‌ر ئه‌مه له پێشمه‌رگه پێشبینى و چاوه‌ڕێ ده‌كرا كه وێڕاى توانا سنوورداره‌كانى، ده‌سپێشخه‌رى بخاته‌وه ده‌ستى خۆیه‌وه.
شانده‌كه باسى له‌وه‌ش كرد سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌یه لێكۆڵێنه‌وه له بارودۆخ و گرفت و پێداویستییه‌كان بكه‌ن و ڕاستیى ڕه‌وشه‌كه وه‌ك خۆى بگه‌یه‌ننه ده‌سته‌ڵاتى وڵاته‌كه‌یان و ئه‌وه‌ى له توانادا بێت هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا بكرێت. هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئاگادارى ئه‌وه‌ن كوردستان و پێشمه‌رگه له ڕیزى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاریدان و ڕه‌وشه‌كه قورسه، پێزانینى خۆیشیان بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى كه پێشوازییان له ئاواره مه‌سیحى و ئێزدییه‌كان كردووه و ئارامى و ئاسایش و بژێویى ژیانیان بۆ دابین كردوون. شانده‌كه هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێى تاوتوێ كرد.
لە بەرانبەردا سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى) سوپاسى ئه‌م سه‌ردانه‌ى شاندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكاى كرد و دووپاتى كرده‌وه كه تا ئه‌م جۆره سه‌ردانانه زۆر بن، لێكگه‌یشتنى زیاتر و ڕاستیى ڕه‌وشه‌كه و بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان باشتر ڕوون ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ریكاى كرد كه هێزه ئاسمانییه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستان و پشتگیریى پێشمه‌رگه به كار هێنا، به‌ڵام پێشمه‌رگه پێویستى به هاوكاریى زیاتر و چه‌كى قورس و ڕاهێنان هه‌یه.
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها باسى له ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا كرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌ى گونجاو بۆ هه‌موو كێشه سیاسى، سه‌ربازى و ئابوورییه‌كان بدۆزێته‌وه كه له ئه‌نجامى سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانى حكوومه‌تى پێشوو هاتوونه‌ته‌وه ئاراوه و پشتگریى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى فیدراڵ دووپات كرده‌وه.
ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ڕایگه‌یاند، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خوازیارى په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و جیهان، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پێویستى به هاوكاریى زیاترى مرۆیى هه‌یه.




