ئه‌حمه‌د كانى: له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕاندا بڕیومانەتەوە

هه‌ولێرـKDP.infoـ به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه نیشتمانى و عێراقییه‌كانى پارتى دەڵێت، باسی دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر بڕاوەتەوە؛ باسی پێكهێنانى حكوومه‌تە خۆجێییەکەی هه‌ولێریش نابه‌ستینه‌وه بە هیی پارێزگاكانى دیكه‌وە.
به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه نیشتمانى و عێراقییه‌كانى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان(ئه‌حمه‌د كانى) له لێدوانێكدا به KDP.infoـی ڕایگه‌یاند: "ئێمه ڕێک کەوتووینە چۆناوچۆن پۆسته‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر دابەش بکەین، هەر ئەوەندەی ماوە ڕایبگەیێنین. خۆی ڕێككه‌وتنەکەیش پێش ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى پارێزگاى سلێمانى بوو، به‌ڵام لەبەر ئەوە ڕامان‌نه‌گه‌یاندووە كه لایه‌نه‌كانى دیكه بە ئیسراحەت لە بەینی خۆیاندا ڕێک بکەون؛ كارێكى باشیمان كردووه."
(کانی) جەختی گوتیشی "چاوه‌ڕێینە لایەنەکانی دیكه‌یش ڕێک بکەون ئینجا رێككه‌وتنه‌كان دەدرکێنین؛ لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش ئەوەندەیان نەماوە لەگەڵ یەکێتیدا بیبڕنەوە. وەک چۆن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا ئەوەندەمان نەماوە پێک بێین و، له‌گه‌ڵ لیستى خزمه‌تیشدا وای دابنێن پێک هاتووین و بڕاوەتەوە."
ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەیشی دا: "ئەگەرچی بە گوێرەی یاسا، دەتوانین پارێزگار و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن و پۆسته‌كانى دیكەیش بۆ خۆمان گل بدەینەوە، بەڵام ئێمە ده‌مانه‌وێت به‌شی لایه‌نه‌كانی دیکەیش بدەین و، ئیداره‌یه‌كى بنکەفراوانی خۆجێیى، دابمەزرێنین."
له‌باره‌ى ڕێككه‌وتنەکەى سلێمانىیشەوە گوتی: "خەممانە کە بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى، به‌و شێوه‌یه پۆسته‌كانی سلێمانییان دابه‌ش كردووه؛ گله‌ییمان هه‌یه له‌و هه‌ڵوێسته‌یان دەرهەق به پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان، به‌ڵام ئێمه هه‌میشه گوتوومانه باسی حکووومەتە خۆجێییەکەی هه‌ولێر هیچ په‌یوه‌ندییەکی به پێكهێنانى حكوومه‌تە خۆجێییەکەی پارێزگاكانى دیكه‌وه نییه؛ ئێمه پێیمان باشه به هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌و پارێزگایانه ببەین بە ڕێوە؛ خۆی ئه‌وه خاڵێكى به‌هێزى چۆنیه‌تیی بیركردنه‌وه‌ى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانه كه به‌شدارى به سه‌رجه‌م هێزه‌كانى دیكەیش بكرێت؛ ئێمه بە گوێرەی ئەو پێگه‌یە مامەڵە لەگەڵ حزبه‌كاندا دەکەین کە له هه‌ڵبژاردنەکاندا هەیانە؛ هەر بەو پێیشە كورسییان پێ ده‌درێت".
کارزان هەورامی




