تارق هاشمی بەشداری ناکات.. كۆنگرەی هێزە سوننەکان لە هەولێر یەک ڕۆژە

هەولێر-KDP.info- بۆ بەرپەرچدانەوەی تیرۆر و توندڕۆیی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، كۆنگرەی هێزە سوننەكان لە شاری هەولێردا بە ڕێوە دەچێت؛ سەرۆكهۆز و، مەلا سوننەکان و، نوێنەری حكوومەتی هەرێمیش لە کۆنگرەکەدا دەبن.
سەرچاوەیەكی ئاگاداری كۆنگرەكە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ سەعات دووی دوای نێوەڕۆ، كۆنگرەی هێزی سوننە لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵای شاری هەولێردا بە ڕێوە بچێت؛ كۆنگرەی عارەبان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕۆیی و تیرۆر، یەك ڕۆژ دەخایەنێت."
سەرچاوەكە گوتیشی: "جێگری سەرۆکكۆماری عێراق (ئوسامە نوجەیفی) كۆنگرەكە دەبات بە ڕێوە."
ئەو دەڵێت، "کردبوویانە دەنگۆ گوایە (تارق هاشمی)ـیش دێت، بەڵام ڕاست نییە؛ کەس لە (تارق هاشمی)ـی نەگێڕاوەتەوە هەتا بیەوێ بێت بۆ ئێرە."
بڵند ئیبراهیم




