٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە عەنكاوە، دیاری بەخشییە 5 هەزار منداڵی ئاوارە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە رۆژی ئاڵای كوردستاندا، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە كەمپەكانی بەحركە و ناو سەنتەری ناحیەی عەنكاوە، دیارییان بەخشییە زیاتر لە 5 هەزار منداڵی ئاوارە.

هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەبارەی ئەم دیارییانەوە ئاماژەیان دا، "لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی (سەرۆك مەسعوود بارزانی) سەرۆكی كوردستان و بە هاوكاریی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان(مەسروور بارزانی)، ئەمڕۆ بە كەرنەڤاڵێكی نەتەوەیی و نیشتمانیی و مرۆییەوە زیاتر لە 5هەزار پێڵاوی منداڵانمان لە كەمپەكانی بەحركە و سەنتەری ناحیەی عەنكاوە دابەش كرد."

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە، پێشتریش لە دهۆك و زاخۆ، پێشمەرگە هەمان پرۆسەیان ئەنجام داوە و لە پاشەڕۆژێکی نزیكیشدا دیاری بەسەر كەمپەكانی سلێمانیدا دابەش دەکەن.
منداڵانی ئاوارەش لەلای خۆیانەوە وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی، سوپاسی (سەرۆك بارزانی) و (مەسروور بارزانی)ـیان كرد، كە لەم وەرزە ساردەدا ئاگاداری دۆخی ئەوانن و بەم دیارییانە بەسەریان دەكەنەوە، هیوای سەركەوتنیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگەیش خواست.
 

هەواڵی پەیوەندیدار