٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

700 قوتابی لەسەر ئەركی حكوومەت لە دەرەوە خوێندنیان تەواو كردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، زیاتر لە 4 هەزار و 500 كاندید بۆ پڕۆژەی تواناسازی هەبوون، واتا بۆ خوێندن چوونەتە دەرەوەی هەرێم     كە نزیكەی 74%ـیان سەفەریان كردووە و لەو رێژەیەیش 20%ـیان كە دەكاتە 700 خوێندكار، گەڕاونەتەوە و خوێندنیان تەواو كردووە.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (د. یوسف گۆران)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، زیاتر لە 4 هەزار و 500 كاندید بۆ پڕۆژەی تواناسازی هەبوون، كە نزیكەی 74%ـیان سەفەریان كردووە و لەو رێژەیەیش 20%ـیان كە دەكاتە 700 خوێندكار، خوێندنیان تەواو كردووە.
ڕوونیشی كردەوە كە، رەنگە بۆ كۆتایی ئەمساڵ نزیكەی 40%-ی دیكەیشیان خوێندن تەواو بكەن‌ و بگەڕێنەوە، ئەو كاتە دەكاتە 60%-ی ئەوانەی سەفەریان كردووە دەگەڕێنەوە، كە بێگومان سوودێكی گەورەیان بۆ كوردستان دەبێت.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەو خەرجیانە دا كە بۆ ئەو قوتابیانە خەرج كراوە و گوتی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 500 ملیۆن دۆلاری بۆ تواناسازی تەرخانكرد بوو، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 252 ملیۆن دۆلاری لێ خەرج كراوە. 
(د. یوسف) دەشڵێت، "بیرمان لە بریتێكی دیكە كردووەتەوە بۆ تواناسازی و بڕیارمان داوە پێداچوونەوە بە تەواوی ئەم بەرنامەیەدا بكەین، بەڵام دوای تەواوبوونی خوێندنی هەموو ئەوانەی رەوانە كراون".
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار