٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاشتی هەورامی: ساڵی دادێ رۆژانە 800 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

لەندەن-KDP.info- وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، (ئاشتی هەورامی) لە لەندەن رایگەیاند كە، ساڵی داهاتوو لە ڕێی بۆریی نەوتی هەرێمەوە رۆژانە 800 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت.

بە گوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی "daily mail "-ی بەریتانیا كە پەیامنێرەكەی لە كۆنفرانسی غاز و نەوتی هەرێم لە لەندەن ئامادە بووە، نووسیویەتی، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان (ئاشتی هەورامی) رایگەیاندووە، "ساڵی داهاتوو بە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە دەتوانرێت 800 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە هەناردەی دەرەوە بكرێت. بە گوێرەی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایش هەرێمی كوردستان 550 هەزار بەرمیلی نەوت رۆژانە هەناردەی دەرەوە دەكات كە 250 هەزار بەرمیل لە نەوتی هەرێمە و 300 هەزاریش لە نەوتی كەركووك هەناردە دەكرێت".

رۆژنامەی mail daily، ئاماژەیشی داوە كە، (ئاشتی هەورامی) بۆ یەكەم جارە بە رێككەوتنی نێوان هەرێم بەو بەغدا گەشبین بێت بە بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو و، هۆكارەكەیشی بۆ هەڵوێستی سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) گەڕاندووەتەوە كە، هەڵوێستەكانی جیاوازن. هەروەها بە گوێرەی زانیاریی رۆژنامەكە، (ئاشتی هەورامی) گوتوویەتی كە، هەرێمی كوردستان رۆڵێكی تەواوی لە هاوكاریكردنی عێراق بە مەبەستی هەناردەكردنی نەوت بینیوە.
بە گوێرەی رۆژنامەكە، (ئاشتی هەورامی) ڕوونیشی كردووەتەوە كە، هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لە فرۆشتنی بەشێك لە نەوتی خۆی كە هەناردەی دەرەوەی دەكات.
شاو كوردی

هەواڵی پەیوەندیدار