مووسڵ..بەرپرسی ئەمنی داعش كوژرا

مووسڵ-KDP.info-بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، (عیسمەت رەجەب) ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردوومانەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بەرپرسی ئەمنی مووسڵی سەر بە داعش كوژرا.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: فڕوكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان لە سەعات شەشی بەیانییەوە دەستیان كردووە بە بۆردوومانكردنی مۆڵگەكانی داعش لە هەموو ناوچەكانی مووسڵ و تا ئێستایش بەردەوامە.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانە بەرپرسی گشتیی ئەمنی مووسڵ سەر بە داعش بە ناوی (سەعد لەهێبی ) لە گەڕەكی موسەنا كوژراوە.
بڵند ئیبراهیم




