٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پارە و بەتانی و خواردنی منداڵانی بەسەر هەزار خێزانی پەنابەردا دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە بەردەوامی هاوكارییەكانی بۆ ئاوارەكان، ئەمجارەیش بەتانی و خواردنی منداڵان و پارەیان گەیاندە هەزار خێزانی ئاوارەی نیشتەجێیی كەمپەكانی بەحركە، كەورگۆسك و هەرشەم.
ئۆفیسەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەمڕۆ لە هەڵمەتێكدا لە كەمپی بەحركە كە تایبەتە بە پەنابەرانی ئێزیدی، شەبەك، عەرەب و شنگالی، بە هاوكاری لەگەڵ وەقفی سوننەكانی عێراق، پارەیان بەسەر 600 خێزانی پەنابەردا دابەش كرد، هەر كەسێك و، بڕی  25هەزار دیناری پێ درا.
لە كەمپی كەورگۆسكیشدا، بەتانییان بەسەر 105 خێزانی پەنابەردا دابەش كرد. لە كەمپەكەی (هەرشەم)ـیشدا كە تایبەتە بە پەنابەرانی عەرەب، شەبەك و ئێزیدی، بەشی منداڵانی 300 خێزان، خواردنیان بەسەر منداڵاندا دابەش كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار