٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی، دەیان سەنتەری ڕۆشنبیری لە سەرجەم كەمپەكاندا دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەم جارەیان، جگە لە دابینکردنی هاریكاری و كۆمەك بۆ پەنابەرانی سەرجەم كەمپەكان، وا خەریکە دەیان سەنتەری ڕۆشنبیرییشیان بۆ دەکاتەوە؛ چەندین خولی فێربوونی بۆ ئارەزوومەندان كردووەتەوە و، لە كۆتاییی هەر خولێكیشدا بڕوانامەیان پێ داون.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەدرێژەی كار و چالاكییەكانیدا. سەنتەری (محەمەد شێخۆ)ی لە كەمپی دۆمێز كردەوە و، بە نیازە دەیان سەنتەری ڕۆشنبیریی دیکەیش بکاتەوە لە كەمپەکانی دیکەی پەنابەراندا.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی وا لە کارەکانیدا بەردەوامە و ئەم جارەیان، جگە لە دابینکردنی هاریكاری و كۆمەك بۆ پەنابەرانی سەرجەم كەمپەكان، وا خەریکە دەیان سەنتەری ڕۆشنبیرییشیان بۆ دەکاتەوە؛ چەندین خولی فێربوونی بۆ ئارەزوومەندان كردووەتەوە و، لە كۆتاییی هەر خولێكیشدا بڕوانامەیان پێ داون.
ئەمڕۆیش لە مەراسیمێكی شایستە لە کەمپەکەی دۆمێز لە شاری دهۆك، بە ئامادەبوونی (عەزیز شێخ ڕەزا) سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و شاندێكی دەزگاکە و، کۆمەڵێ پەرلەمانتار و سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر، سەنتەری ڕۆشنبیریی (محەمەد شێخۆ) كرایەوە.
سەرەتا لەبەر خاتری شەهیدان، یەک خولەک بێدەنگ ڕاوەستان، ئینجا (عەزیز شێخ ڕەزا) سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە وتارێكدا تیشكی خستەر سەر ئەو كاروچالاكییە بەرفراوانانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەران و، كەسانی كەمداهات و لێقەوماو دەکات. ڕایشی‌گەیاند: "وەكو دەزگای خێرخوازیی بارزانی درێغی ناكەین لە خزمەتكردنی سەرجەم پەنابەران و، هەوڵ دەدەین لە بوارەكانی دیكەیشدا خزمەتیان بكەین؛ بە کردنەوەی خولی پێگەیاندن و کردنەوەی سەنتەری ڕۆشنبیری و لەو بابەتانە؛ بەشکەم پەنابەران بۆ خۆیان فێری كۆمپیوتەر و دروومان و سەرتاشین و، زمان و شتی وەها ببن، خۆیانی پێ بە ڕێوە ببن."
پاشان ستافی بەڕێوەبەرانی سەنتەرەكە خەلات کران. گروپی لاوانی سەنتەریش بە جلوبەرگ کوردی و ئاڵای کوردستانەوە چەند گۆرانییەکیان پێشکەش کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار