هێرشی فراوان لە سنووری زوممار بەرپا کرا.. پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە

زوممار-KDP.info- سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی لە میحوەری ڕۆژاوای دیجلە ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، هێزەكانی پێشمەرگە هێرشێکی فراوانیان لە میحوەرەکانی حوگنە، کارێز و کوبانکێ، بەرپا کرد و پێشڕەویی پێشمەرگە لەو میحوەرانەوە بەردەوامە.
سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی لە میحوەری ڕۆژاوای دیجلە تایبەت بە امڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە بەرەبەیانییەوە پێشمەرگە لە هەرسێ میحوەری حوگنە و كارێز و كوبانكێ هێرشی فراوانی بەرپا کردووە.. پێشڕەوی لەو سنوورانە بەردەوامە.
وەک سەرچاوە باڵاکە گوتی، ئەو هێرشە فراوانەی هێزەکانی پێشمەرگە کە لە سنووری زوممارەوە بۆ سەر مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش بەرپا کراوە، تا ئەم ساتە، پێشمەرگە لە پێشڕەویکردنی بەردەوامە و بە ورەی بەرزەوە لە هەوڵی ڕزگارکردن و وەدەرنانی تیرۆریستاننن لە خاکی کوردستان.
گوتیشی، چونکە هێشتا شەڕی سەخت درێژەی هەیە، ئەنجامەکانی دیار نین.
زریان زیاد




