٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرەتای ساڵی نوێ ڕێککەوتنەکەی نێوان ھەرێم و بەغدا جێبەجێ دەکرێت و، دابەشکردنی مووچە وەک خۆی لێ دێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێرــKDP.infoـ جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "سەرەتای ساڵی نوێ ڕێککەوتنەکەی نێوان ھەرێم و بەغدا، دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە؛ دابەشکردنی مووچەش وەک پێشوو ئاسایی دەبێتەوە."

جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (دڵشاد شەعبان) بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: "بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کراوە لەنێوان ھەرێم و بەغدا ھەرێمی کوردستان، لە 1/1/2015 هەموو ڕۆژێک ھەرێمی کوردستان  250ھەزار بەرمیل نەوتی خۆی و، 300ھەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک ڕەوانەی دەرەوە دەکات؛ لە رێگەی بەغدا ئەوانیش تاوەکو پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند دەکرێت لەویەک لەسەردوازدەی بوودجە کە مانگانە خەرجی دەکەن بەشی ھەرێمی کوردستانیش دەدەن و، کاتێک بوودجەکەیش پەسەند بکرێت 17%بەشی ھەرێمی کوردستان دەدرێت."
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی: "ئەگەر بەغدا ھیچ کێشەیەک بۆ ھەرێمی کوردستان نەنێتەوە، سەرەتای ساڵی نوێ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە و، وەکو جاران مانگانە دابەش دەکرێت."
گوتیشی: "ئێستا وەک نیازپاکییەک ھەرێمی کوردستان بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ وەزیری نەوتدا کراوە، ڕۆژانە 150ھەرزا بەرمیل نەوت ھەرناردەی دەرەوە  دەکات و، بەغداش لە بەرامبەردا یەک ملیاردۆلار دەداتە ھەرێمی کوردستان، 500ملیۆن دۆلاری ڕەوانە کردووە و، بڕیارە بەم نزیکانە 500ملیۆن دۆلارەکەی دیکەش ڕەوانە بکات."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار