٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەش ئەندامەکەی دیکەی مەرجەعی سیاسی هەڵبژێردران

سەرچاوە: KDP.info
فيصل يوسف، وعضو الأمانة العامة للمجلس الوطني الكوردي

قامیشلۆ-KDP.info-  ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا(فەیسەڵ یووسف)، ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی پێوەست بە هەڵبژاردنی مەرجەعی سیاسیی کوردی بە دیاریکردنی ئەو شەش ئەندامەی مابوونەوە، کۆتایی هات.

(فەیسەڵ یووسف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی قامیشلۆ کە پێوەست بوو بە هەڵبژاردنی ئەو شەش ئەندامەی مەرجەعی سیاسیی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان مابوونەوە، لە کەسایەتیی سەربەخۆ و حزبەکانی سەربە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد و تەڤدەمن، بە کۆک بوون لە بارەیانەوە کۆتایی هات.
(یووسف) ناوی ئەو کەسە هەڵبژێردراوانەیشی دا کە ئەمڕۆ لەبارەیانەوە ڕێک‌کەوتوون کە ئەمانەن:
1-ساڵح گەدۆ
2-جەمال مەحموود
3-محەممەد مووسا
4-سەلوا بەدران
5-ئەحمەد ئیسماعیل
6-پەروین محەممەد.


زریان زیاد-عیماد برهۆ

هەواڵی پەیوەندیدار