٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خۆپێشاندەرانی خانەقین بە یەكجاری رێگای خانەقینیان بۆ هەرێمی كوردستان داخست

سەرچاوە: KDP.info
دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاکان لە خانەقین، ڕێگای سەرەکیی خانەقین کەلاریان گرتووە. ئەمڕۆ

هەولێر-KDP.info-  خوپێشاندانی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاکان لە خانەقین بەردەوامیی هەیە و ئەمڕۆ بە یەكجاری رێگای سەرەكیی كەلار - خانەقینیان داخست، بەو هۆیەشەوە قەرەباڵغییەكی زۆر دروست بووە.

ئەمرۆ سێشەممە، 16/12/2014 خوپێشاندانی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاکان لە خانەقین بۆ مەبەستی دامەزراندن، پێی نایە رۆژی دووەمەوە و خۆپێشاندەران لەسەر رێگای سەرەكیی نێوان خانەقین – كەلار و لە نزیك گوندی (محەممەد مراد) چادریان هەڵداوە و رێگە بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل نادەن، ئەمە لە كاتێكدایە ئەم رێگایە جگە لە خانەقین، هاوكات هەرێمی كوردستان بە ناوەڕاستی عێراق لە پارێزگای دیالە بۆ بەغدا دەبەستێتەوە.
لە بارەی دوازانیارییەكانیش، بە وتەی دەرچووەكان كە بەم شەوە لە نێو چادرەكانیاندان، هیچ لایەنێك بە دەنگ داواكارییەكانیانەوە نەهاتوون. 
داواكاریی دەرچووەكانی زانكۆ و پەیمانگاکان لە خانەقین پێدانی پشكی دامەرزاندنی گرێبەستە كە لەلایەن حكوومەتی هەرێمەوە، کە بۆ سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە كەركووكیشەوە دیاریی كراوە بەڵام تەنیا خانەقین بێبەش كراوە.
هەر لەبارەی ئەم خۆپێشاندانەوە لیژنەی بەرگری لە بەرژەوەندییە گشتییەكانی خەڵك لە خانەقین لە بەیاننامەكەدا كە كۆپییەكی دراوەتە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، ئەو لیژنەیە وێڕای پشتگیری لە داوكارییەكانی خۆپێشاندەران هاوكات چەند داوكارییەك ئاراستەی حكوومەتی هەرێم دەكەن لەوانە:
دامەزراندنی دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگەكان بە گرێبەستی جێگیر بێت. لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان لێپێچینەوە بكەن لەبارەی:
أ- دانەمەزراندنی دەیانهەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان.
ب- نەناردنی فۆرمی دامەزراندن بۆ دەرچووانی دانیشتووی شاری خانەقین.
ت- لەگەڵ ئەو بەرپرسانە كە لە پشت بەرنامە و پلانی گرێبەستی كاتی و زانكۆی ئەهلییەوەن.

كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار