٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمیر و والیی داعش لە شنگال كوژرا.. پێشمەرگە داعشی تۆقاندووە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عیسمەت رەجەب) ئاشكرای كرد، ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای شنگال لە ئەنجامی بۆردوومانەكانی فڕۆكە جەنگییەكان ئەمیر و والیی داعش لە شنگال كوژراوە.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردوومانەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لە شنگال ئەمیر و والیی داعش لەو قەزایە بە ناوی (ئەبو عائیشە ئەلحیجازی) لەگەڵ دوو سەركردەی دیكە كوژراون.
لای خۆیشییەوە ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە چیای شنگال (مەحما خەلیل) ئەو هەواڵەی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان پشتڕاست كردەوە و گوتی، ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان چەندین مۆڵگەی داعشیان لە نێو شنگال و دەوروبەری بۆردوومان كردووە و زیانی زۆریان پێ گەیاندوون .
(مەحما خەلیل) گوتیشی، داعش تووشی بێوەرەیی هاتووە و ئەمڕۆ لە كۆمەڵگەی دووگرێ نزیكەی 20 خانوویان تەقاندونەتەوە و ترسیان هەیە پێشمەرگە هێرشیان بكاتە سەر و پێشمەرگە داعشی تۆقاندووە.
(خەلیل) زیاتر گوتی، هێزی پێشمەرگە ئامادەكاریی تەواوی كردووە بۆ ئازادكردنی شنگال و تەنیا ماوە هێرشەكە دەست پێ بكەن و بەم زووانەیش پرۆسەكە دەست پێ دەكات.
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار