٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

USA TODAY: ژمارەیەك ئەمەریكایی دەیانەوێ لە پاڵ پێشمەرگە لە دژی داعش بجەنگن

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info-بە گوێرەی راپۆرتە مێدیاییەكانی ئەمەریكا، ژمارەیەك هاووڵاتیی ئەمەریكایی دەیانەوێ چەك هەڵگرن و لە پاڵ هێزی پێشمەرگەدا لە دژی تیرۆریستانی داعش بجەنگن.

هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە رۆژهەڵاتی ناویندا تاكەهێزی سەرزەوییە كە لە جەنگی دژ بە تیرۆردایە و، ئازایەتی و قارەمانێتیی ئەو هێزەیش لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە.

ماڵپەڕی USA TODAY وێڕای ئەوەی كە باسی ئازایەتی و قارەمانێتیی پێشمەرگە لە جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش دەكات، هاوكات ئاماژەیشی كردووە كە، ژمارەیەك هاووڵاتیی ئەمەریكایی دەیانەوێ چەك هەڵگرن و لە پاڵ هێزی پێشمەرگەدا لە دژی تیرۆریستانی داعش بجەنگن.
ماڵپەڕەكە نووسیویەتی كە، ئەو هاووڵاتییە ئەمەریكاییانەی دەیانەوێ لە پاڵ پێشمەرگە لە دژی داعش بجەنگن، چاوەڕوانی رێگەپێدانی وڵاتەكەیان ناكەن بە مەبەستی بەشدارییان لە جەنگی دژ بە تیرۆر و، دەیانەوێت بە زوویی بێنە پاڵ پێشمەرگەوە.
ماڵپەڕی USA TODAY رۆشنایی خستووەتە سەڕ رۆڵی بوێری و ئازایەتیی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستانی داعش و هاوكات ئەوەیشی خستووەتە ڕوو ئەگەرچی ئەمەریكا بە رێگەی هێرشی ئاسمانی لە ناوچەكە لە جەنگی دژ بە داعشدایە، بەڵام تا ئێستا یارمەتییەكی كەمی پێشكەش بە هێزی پێشمەرگە كردووە، بەڵام ئەو هاووڵاتییە ئەمەریكاییانەی كە دەیانەوێ بچنە پاڵ پێشمەرگەوە بۆ جەنگی دژ بە تیرۆریستان ئارامییان نەماوە و دەیانەوێ بە زوویی چەك هەڵبگرن.
ماڵپەڕەكە، ئاماژەیشی بە هەرێمی كوردستان كردووە كە لەدوای ئەوەی 1991 فڕۆكە رۆژئاواییەكان هەرێمی كوردستانیان وەك ناوچەیەكی دژەفڕین دانا و، دوای ئەو قۆناخەیش پێشكەوتنی هەرێم پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینییەوە.
ماڵپەڕەكە نموونەی پێشكەوتنی هەرێمی كوردستانی بە بابەتێكی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز و ناشناڵ جیوگرافیك هێناوەتەوە كە پێشووتر ئاماژەیان بە هەرێمی كوردستان كردووە كە، بۆ گەشتیارانی جیهانی ناوچەیەكی سەرنجڕاكێشە.


 

هەواڵی پەیوەندیدار