٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەرەبەكانی دەوروبەری كۆبانی لە ترسی پێشمەرگە و شەڕڤانان گوندەكان جێ دەهێڵن.. ئەمیرێكی داعش كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

كۆبانی-KDP.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی دەڵێت، لە ئاكامی بۆردومانی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر تیرۆریستانی داعش، ئەمیرێكی داعش كوژراوە و تەرمەكەی لە بەردەستی پێشمەرگەدایە.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی عەمید (شەوكەت مزووری)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان چەند جارێك مۆڵگەكانی داعشیان بۆردوومان كردووە و زیانی زۆریان پێ گەیاندوون، بەڵام قەبارەی زیانەكان نەزانراوە.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لەكۆبانی راشیگەیاند كە "لە ئەنجامی بۆردوومانەكانی ئێمە، ئەمیرێكی داعش كوژراوە و تەرمەكەی كەوتووەتە دەست پێشمەرگە، باس لەوەیش دەكرێت كە ئەو ئەمیرە لە راگەیاندنی داعش كاری كردووە و لەناو ئەو رێكخراوەدا كەسێكی گەورە بووە".
ئەو هەروەها راشیگەیاند كە، "ورەی هێزی پێشمەرگە لەوپەڕی بەرزیدایە و داعش تووشی ڕووخان هاتووە و بەرەو رۆژهەڵات و رێگای حەلەب پاشەكشە دەكەن، هەروەها بەزۆر بەرگری لەخۆیان دەكەن و زانیاری ئەوەمان بە دەست گەییشتووە كە خەڵكی گوندەكانی دوور لە كۆبانی هەڵدێن و دەڵێن پێشمەرگە و شەڕڤانان هێرش دەكەنە سەرمان".
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، لەئێستادا رەوشەكە ئارامە و هیچ شەڕێك نییە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار