٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەزیرێکی پێ زیاد کرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێرـــKDP.INFOـــ   ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆ بووەوە و، یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەموار کردووە و، وەزیرێکی دیکەی پێ زیاد کرد.

لەمبارەیەوە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی زەرد (نازم ھەرکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی کوردستان کۆ بوونەوە و، یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانیان ھەموار کردەوە؛ بەو گوێرەیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سێ وەزیری بۆ کاروباری ھەرێم دەبێت؛ کەواتە لەومەلا، کابینە 20 وەزیری دەبێت."
(نازم ھەرکی) گوتیشی: "ھەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ 13پڕۆژە یاسا کرا، لەوانە پڕۆژە یاسای ئامادەکردنی پڕۆژەدەستووری ھەرێمی کوردستان بۆ ڕاپرسی، کە لیژنەیەک دادەنرێت و، ئەو کارە دەکات و بە دەستووردا دەچێتەوە."
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار