دانا شه‌هید جه‌زا: ئاخرقسە ناكەین، هێشتا گفتوگۆ ماویەتی.. دەمانەوێ به ڕێككه‌وتنه‌كەدا بچنەوە

سلێمانی-KDP.info- ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی(دانا شه‌هید جه‌زا) ئاماژه به‌وه ده‌كات کە مافی پارتی له پارێزگای سلێمانی نه‌دراوه، بەڵام مکوڕن کە وەری‌بگرن.
زیاتر ڕوونی کردەوە "ئێمه چۆن له 10%ـمان هه‌یه له ناوه‌ندی شار و قه‌ره‌داخ و بازیان و پیره‌مه‌گروون، له هه‌ردوو ئیداره‌كه‌یشدا له 10%ـی ده‌نگه‌كانمان هه‌یه و، به مافی خۆمانی ده‌زانین؛ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌روا، چونكه دوو خاڵی له‌سه‌ره، یه‌كه‌م پیشووتر ڕێكکه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو كه قه‌زای ناوه‌ندی بۆ ئێمه بێت، ئه‌مه‌یان هه‌ڵوه‌شاندووەته‌وه، خاڵی دووه‌م هه‌ڵه‌بجه له 10%ـی ئێمه‌ی تێدایه."
گوتیشی: "لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمان پێک هێناوە بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نەکەدا؛ ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باسی بابه‌ته‌كه بكرێت؛ له‌و گفتوگۆیانەدا داواكارییەکەی خۆمان ده‌خه‌ینه ڕوو. خۆی ئێمه وامان دەزانی جێگرێكی ئه‌نجوومه‌ن یان پارێزگامان پێ دەدەن به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ش نه‌كرا و، له نێوان خۆیاندا دابه‌شیان كردووه. جارێ ئاخرقسەمان ناکەین، ئاخر هێشتا گفتوگۆ ماویەتی."
ئه‌وەیشی درکاند کە پارتی زۆرتری داوا نه‌كردووه؛ داوای %10ـیەکەی خۆی دەکا، کە %4ـیان داوەتێ. خۆی ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بنكه‌فراوانە، ده‌بێت به‌پێی ده‌نگ و مافه‌كان پۆستی بدرێتێ و، یان ئەوەتا ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌پێی قورساییەکەی خۆیان به‌شیان بدرێت.
كارزان هەورامی




