سامى ئه‌رگۆشى، هەواڵی گۆڤارێک بە درۆ دەخاتەوە

هەولێر-KDP.info- (سامى ئه‌رگۆشى) سەرلەبەری هەواڵێکی پێوەست بە، گوایه (نێچیرڤان بارزانى) یادى ڕۆژى له‌دایكبوونى خۆى له یه‌كێك له مۆتێله‌كانى هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه و چه‌ندین ملیۆن دینارى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خه‌رج كردووه! ڕەت دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، نێچیرڤان بارزانى، 21ـى سپتێمبه‌رى ئه‌مساڵ كه ڕۆژى یادى له‌دایكبوونیه‌تى، به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێكى باڵاى حكوومه‌ت، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ڕه‌وشى ئاواره‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، له سنوورى پارێزگاى دهۆك بوو.
لەو ڕەتکردنەوەیەیدا کە وەک کەسێکی نزیک و ئاگادار هاتووەتە دەنگ، بەدرۆخستنەوەی گۆڤاری هۆنیا و خستنەڕووی ڕاسیتیێکە کە نەیتوانیوە خۆی لێ لادا؛ هەر بۆیە (سامى ئه‌رگۆشى) زیاتر ڕوونی دەکاتەوە کە، ئەو گۆڤارە، "وێنه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌و درۆیه‌دا داناوه، كه نه به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران و نه هیچ سیمایه‌كى دیار و نه هیچ كه‌سێكى ناسراویش تیایدا ده‌رناكه‌وێت!. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى ناوى ئه‌و مۆتێله‌شى نه‌هێناوه، گوایه یاده‌كه‌ى تیادا كراوه‌ته‌وه!."
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
هۆنیا، بۆ فرۆشتنى درۆ..
سامى ئه‌رگۆشى
زۆر هه‌وڵم دا سه‌رم نه‌یه‌شێنم و وه‌ك چه‌ند جارێكى دیكه‌ى ڕابردوو، هه‌ر له ڕێگه‌ى به‌درۆخستنه‌وه‌یه‌كى كورتى فه‌رمییه‌وه، كۆتایى به‌م بابه‌ته بهێنم!. به‌ڵام هاوكارانم له نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ى ناوى له خۆى ناوه "گۆڤار" و به ناوى "هۆنیا"ـ‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئیتر واى لێهاتووه ئه‌وه ناهێنێت وه‌ڵامێكى فه‌رمى بدرێته‌وه. بۆیه لێره‌دا وه‌ك نووسه‌رێك كه ئاگاى له ڕاستیى بابه‌ته‌كه‌یه، نه‌ك وه‌ك سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆكوه‌زیران، ده‌مه‌وێ درۆیه‌كى دیكه‌ى ئه‌و بڵاوكراوه‌یه، سپى بكه‌مه‌وه و خوێنه‌رانى "ئه‌گه‌ر هه‌بن" ئاگادار بكه‌مه‌وه، كه چۆن به ڕۆژى ڕووناك هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنرێن و درۆنامه‌یه‌ك ته‌نها بوختانیان پێ ده‌فرۆشرێته‌وه، نه‌ك هه‌واڵى دروست؟!!.
ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ى كه ناگاته ئاستى بڵاوكراوه‌یه‌كى جارانى قوتابخانه‌یه‌كى سه‌ره‌تایى، له دواژماره‌ى خۆیدا، كه ژماره (79)ـى ئه‌م دیسه‌مبه‌ره‌یه، بڵاوى كردووه‌ته‌وه گوایه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، یادى ڕۆژى له‌دایكبوونى خۆى له یه‌كێك له مۆتێله‌كانى هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه و چه‌ندین ملیۆن دینارى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خه‌رج كردووه!. وێنه‌یه‌كیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌و درۆیه‌دا داناوه، كه نه به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران و نه هیچ سیمایه‌كى دیار و نه هیچ كه‌سێكى ناسراویش تیایدا ده‌رناكه‌وێت!. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى ناوى ئه‌و مۆتێله‌شى نه‌هێناوه، گوایه یاده‌كه‌ى تیادا كراوه‌ته‌وه!.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، 21ـى سپتێمبه‌رى ئه‌مساڵ كه ڕۆژى یادى له‌دایكبوونیه‌تى، به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێكى باڵاى حكوومه‌ت، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ڕه‌وشى ئاواره‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، له سنوورى پارێزگاى دهۆك بوو. ئه‌و ڕۆژه، دووه‌مین ڕۆژى پڕ له دیدار و كۆبوونه‌وه و به‌سه‌ركردنه‌وه بوو. ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵى كاروبارى په‌نابه‌ران و دابینكردنى پێداویستى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان بوو، ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕۆژه له خه‌یاڵى ئه‌ودا نه‌بوو، یادى له‌دایكبوون بوو!. به‌ره‌و ئێواره و دواى ته‌واوبوونى دواكۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكوومییه‌كان، ده‌بوایه بچێته كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانییه‌وه و ده‌رباره‌ى سه‌ردانه‌كه و ئه‌نجامه‌كانى بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن بدوێت، هه‌موو شتێكیش ئاماده كرابوو. به‌ڵام له دوایین ساتدا به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، داواى لێ‌كرد كه بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت بچنه هۆڵێكى دیكه‌ى ته‌نیشت هۆڵى كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه!.
خۆم یه‌كێك له‌و چه‌ند كه‌سانه‌ى یاوه‌رى بووم، كه نه‌مانده‌زانى ئه‌و كۆبوونه‌وه تایبه‌ته چییه و بۆچى ده‌بێ دوایین سات له ده‌ره‌وه‌ى كارنامه‌دا كۆبوونه‌یه‌كى تایبه‌ت بكرێت؟!. ته‌نانه‌ت كاتێك به‌ره‌و هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه بووین، خۆى به سه‌رسوڕمانه‌وه پرسیارى كرد: ئه‌م كۆبوونه‌وه تایبه‌ته چییه؟! له وه‌ڵامدا یه‌كێك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان، گوتى: هه‌ندێ له وه‌زیره‌كان گله‌یى و تێبینییان له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه هه‌یه و ده‌یانه‌وێ كۆبوونه‌تان له‌گه‌ڵ بكه‌ن!. ئیتر ئه‌وه بوو ده‌رگاى هۆڵه‌كه كرایه‌وه و چه‌ند وه‌زیرێك و هه‌ندێ كه‌سى دیكه له تیمى یاوه‌رى، له وێ بوون. به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى، زۆر به جیددى هاته قسه و گوتى: هه‌ندێ له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان گازانده‌یان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ قسه‌تان له‌گه‌ڵ بكه‌ن!.
دواى ساتێك، سوپریزه‌كه‌ى ئاشكرا كرد و به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه پیرۆزبایى لێ كرد و به بیرى هێنایه‌وه كه ئه‌مڕۆ ڕۆژى له‌دایكبوونیه‌تى!. به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه، به ناوى ئاماده‌بووانه‌و‌ه دیوانێكى شاعیرى مه‌زنى فارس "حافزى شیرازى"، پێشكه‌ش كرد. ئه‌و شاعیره‌ى كه زۆر حه‌زى به به‌رهه‌م و شیعره‌كانیه‌تى. پاشان یه‌كه یه‌كه‌ى به‌ڕێزان وه‌زیر و ئاماده‌بووان، پیرۆزباییان لێی كرد و هه‌ندێ له‌و میوه‌یه‌یان خوارد كه له‌سه‌ر مێزێك له وێ دانرابوو. دواى ئه‌وه‌ش هه‌مووان پێكه‌وه وێنه‌یه‌كى یادگارییان له‌گه‌ڵدا گرت، كه له‌گه‌ڵ ئه‌م نووسینه‌دا بڵاوى ده‌كه‌مه‌وه!.
ئیتر ئاهه‌نگى یادى له‌دایكبوونى به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران هه‌ر ئه‌و چه‌ند خوله‌كه بوو، كه ئه‌و ڕۆژه دوایین شت بوو به خه‌یاڵیدا بێت. كه‌چى "هۆنیا" ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى فرۆش بۆ بابه‌ته لاواز و هه‌رزانه‌كانى په‌یدا بكات و ئافه‌رینێكیش له‌وانه وه‌رگرێت كه قورمیشى ده‌كه‌ن، دێت و درۆیه‌كى شاخدار هه‌ڵده‌به‌ستێت و سیناریۆیه‌كى بێ بنه‌ما بڵاو ده‌كاته‌وه. بێ ئه‌وه‌ى زه‌ڕڕه‌یه‌ك ڕێز بۆ خوێنه‌رانى دابنێت، به ئه‌نقه‌ست، بێ شه‌رم و به ئاشكرا، درۆ به خوێنه‌رانى ده‌فرۆشێته‌وه و هه‌ڵیانده‌خه‌ڵه‌تێنێت!. هه‌ر له هه‌مان نووسیندا، چه‌ندین قسه‌ى دیكه‌شى له‌سه‌ر، گوایه كۆشكه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه ڕێك هه‌ر هێنده‌ى بابه‌تى یادى ڕۆژى له‌دایكبوونه‌كه ڕاستن و پێویست ناكات هیچیان له‌سه‌ر بڵێم! دوایین شت بۆ ساتێك بیرم له‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بڵاوكراوه‌یه بخوازێت ڕۆژێك له ڕۆژان ڕیكلامى خۆى بكات، مه‌گه‌ر هه‌ر شتێكى ئاوها بنووسێت: "هۆنیا، بۆ به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنى درۆ"!.




