٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی: پێشمەرگە نەبوایە، کەرکووک دەکەوتە دەست داعشەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) ڕایگەیاند، پێشمەرگە بە تەنیا شەڕی مووسڵ ناکات، چونکە ئەمە دەبێتە شەڕی کورد و عەرەب و هەرئەمەیشە کە هەرێمی کوردستان نایخوازێ، بەڵام دووپاتیشی کردەوە، هێزەکانی پشێمەرگە ئامادەیە بۆ وەدەرنانی تیرۆریستان ئامادەی هاوکاریکردنە.

لە دیمانەیەکی کەناڵی ئەلعەرەبییەدا، (سەرۆک بارزانی) جەخت دەکاتەوە کە، ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە ئەوا کەرکووک بە دەست داعشەوە دەکەوت.
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا، (بارزانی) ئاماژە بە ساڵانێکی زۆر لە پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ سوپات عێراق، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق(نووری مالیکی) بە داڕمانی ئەو سوپایە لە ماوەی چەند سەعاتێکدا تومەتبار دەکات.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار