٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێدەچێت شارەدێی سلێما‌نبەگ بە یەكجاری بڕووخێندرێت

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانبەگ-KDP.info-   بە گوێرەی زانیارییەكان، چەكدارە شیعەكان لە نێو شارەدێی 'سلێمانبەگ'ـی سەر بە خورماتوو، خانووی هاووڵاتیان و، بارەگاکانی حكوومەت دەتەقێننەوە و، پێدەچێت ناوچەكە بە تەواوەتی بڕووخێننن.

بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو ڕائید (فارووق ئەحمەد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "چەكدارە شیعەكان لە شارەدێی سلێمانبەگدا، بە بیانووی جۆراوجۆر خانووەكانی شارەدێیەكە دەتەقێننەوە."
ڕائید (فارووق) ئاماژەیشی دا کە وا دیارە ئەوان لەبەر پاراستنی شارەدێی 'ئامرلی' وا دەکەن؛ خەڵکی ئامرلییش هەموویان توركمانی شیعەمەزەبن.

كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار