قوتابیانی كوردی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم لە زانكۆكانی كوردستان وەردەگیرێن

هەولێر - kdpinfo -وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (د. یووسف گۆران) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەمنی و هێرشەكانی داعش، بە تایبەت بۆ ئەو قوتابیانەی كورد كە جاران لە زانكۆكانی مووسڵ و تكریت و بەغدا و، لە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستاندا دەیانخوێند، ئەمساڵ ئەو قوتابیانە لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیراون؛ ڕاستە ئەو کارە بارێکی گرانە بۆ زانكۆكان، بەڵام گیانی ئەو قوتابیانە لای ئێمە گرنگترە."
(د. یووسف گۆران) گوتیشی: 40هەزار قوتابی و خوێندكار داوایان کردبوو لە زانكۆ وەربگیرێن، بەڵام ئەمساڵ بێجگە لە قوتابیانی دەرەوەی هەرێم، 32هەزار لەو 40هەزارە وەرگریران."
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جەختی كردەوە "ئەوانەی وەرنەگیراون نمرەیان کەم بووە، بە تایبەت ئەوانەی نمرەكانیان (50 تا 62) بووە.
(د. یووسف گۆران) ئاماژەی بەوەیش دا کە هەوڵ دەدەن گورجێ مامەڵەی قوتابیە تازەكانی ئەمساڵ تەواو بكەن بۆ ئەوەی دەست بە دەوامی خۆیان بكە.
یەحیا سابیر




