٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێنجشەممەی حەفتەی دابێ پشووی فەرمییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مەسیحییەكان لە وەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (خالید ئەلبێرت) ڕایگەیاند، پێنجشەممەی حەفتەی دادێ بە بۆنەی لەدایكبوونی حەزرەتی عیساوە جەژنە و، گشت دامودەزگانی حكوومەتی هەرێم پشوویانە.

(خالید ئەلبێرت) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بە بڕیاری فەرمی، پێنجەشەممەی حەفتەی دادێ بە بۆنەی ڕۆژی لەدایكبوونی حەزرەتی عیساوە، دەكرێتە پشووی فەرمی."
(خالید ئەلبێرت) گوتیشی: "چەند ساڵێكە پەرلەمانی كوردستان بڕیاری داوە بۆ ڕێزگرتن لە پێكەوەهەڵکردنی ئایینەكان، 25ـی 12ـی هەموو ساڵێك بکاتە جەژن و پشووی فەرمی و، حكوومەتی كوردستانیش بڕیارەكەی پەسند كردووە".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەیشی دا کە، دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی كوردستان هەموو ڕێوشوێنێكی پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ سەلامەت بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمە ئایینیەكانی ڕۆژی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا.

یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار