مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی عەبدوڵڵا سلێمان مامە سین دەکات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی عەبدوڵڵا سلێمان مامە سین
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و کەسایەتیی ناسراوی شاری هەولێر، حاجی عەبدوڵڵا سلێمان مامە سین -مان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
