تیرۆریستەكانی جەلەولا لە سەعدییە دەبنە پۆلیس

سەعدییە-KDP.info- لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە عەرەبەكانی جەلەولا ناونووس دەكرێن بۆ ئەوەی وەكو پۆلیس لە ناحیەی سەعدییە دابمەزرێندرێن. ئەمەیش لە كاتێكدایە كە ئەو عەرەبانە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش دژی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان جەنگاون.
ئەندامی ناوچەی جەلەولای پارتیی دیموكراتی كوردستان (مەحموود دەلۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بەپێی زانیارییەكان كە لە چەند چەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوە بە دەستیان گەییشتوون، حكوومەتی عێراق لە سنووری سەعدییە دەستی بە ناونووسینی عەرەبەكانی جەلەولا كردووە كە پێشتر لەگەڵ تیرۆریستانی داعش دژی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان دەجەنگان.
(مەحموود دەلۆ) گوتیشی، ژمارەیەكی زۆر لەو عەرەبانە ناونووس كراون و بڕیار وایە وەكو پۆلیسی ناوشار لە ناحیەی سەعدییە دایانبمەزرێنن.
سەعدییە و جەلەولا، دوو ناحیەی سەر بە خانەقینن و لە دوای ڕووخانی رژێمەوە هەمیشە مۆڵگەی تیرۆریستان بوون و كوردەكانی ناوچەكە جگە لە كوشتن و بڕین، زۆربەیشیان لە زێدی خۆیان دەركراون.
كاروان جاف




