وەزارەتی دارایی: بڕیارە لەم هەفتەیەدا 500 ملیۆن دۆلارەكە بگاتە هەرێم

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەتانەی كە ماون، پەیوەندی بە دواكەوتنی ناردنی بەشی دوومی ئەو بڕەپارەیەوە هەیە كە بڕیار بوو لە بەغداوە بێت و بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا 500 ملیۆن دۆلارەكە بگاتە هەرێم.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ڕەتی دەكاتەوە كە دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی (10)-ی ئەو وەزارەتانەی كە ماون پەیوەندی بە واژۆی وەزیری دارایی هەرێمەوە بێت.
ڕوونیشی كردووەتەوە كە، دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەتانەی كە ماون، پەیوەندی بە دواكەوتنی ناردنی بەشی دوومی ئەو بڕەپارەیەوە هەیە كە بڕیار بوو لە بەغداوە بێت و بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا 500 ملیۆن دۆلارەكە بگاتە هەرێم.
وەزارەتی دارایی دەشڵێت، دابەشكردنی مووچە پەیوەندی بە ئامادەبوونی وەزیری داراییەوە نییە، بەڵكە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێركاری كاری دابەشكردنی مووچە و خەرجییەكان جێبەجێ دەكرێت.
ئومێد پشدەری




