٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاكرێ.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی جلوبەرگ و هاوكاریی بەسەر 800 خێزانی پەنابەردا دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئاكرێ-KDP.info- تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپەكانی گەویلان و ماملیان، پێداویستی و كەلوپەلیان بەسەر 800 خێزاندا دابەش كرد.

ئەمڕۆ دوشەممە لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان لە كەمپەكانی گەویلان و ماملیان، لە دوو هەڵمەتدا هاوكاریی و پێداویستییان بەسەر 800 خێزانی پەنابەری رۆژئاوای كوردستاندا دابەش كرد، هاوكارییەكانیش بریتی بوون لە دابەشكردنی جلوبەرگی زستانە.
  لە هەڵمەتێكی دیكەیشدا تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی ماملیان لە شارۆچكەی ئاكرێ، هەڵسان بە دابەشكردنی پێداویستی بەسەر 65 هاووڵاتیی سەر چیای شنگال كە تازە لە كەمەپەكەدا نیشتەجێ كرابوون و پێداویستییەكانیش بریتی بوون لە (جلوبەرگ و پێڵاو، دایبی، شیر، سەتڵ و كەلوپەلی دیكە).
هەروا بە مەبەستی دروستكردنی نان، تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵسان بە دابەشكردنی 300 جێی ئارد بەسەر 300 خێزانی پەنابەری كەمپی هەرشەم.

هەواڵی پەیوەندیدار