٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش چوار سەركردەی خۆیانی گولـلەباران كردن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی ئاشكرای كرد کە، چەكدارانی داعش بە تۆمەتی خیانەت لە ڕێكخراوەكەیاندا، چوار سەركردەی خۆیانیان گوللەباران كردووە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ(عیسمەت ڕەجەب)، بە ماڵپەڕی ەفرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانـی ڕاگەیاند: "لە پارێزگای مووسڵ ڕێكخراوە تیرۆریستەکەی داعش (مستەفا كەنعان)، (ئیبراهیم عەفری)، (وەلید جبووری) و (حەسەن عەفری)ـی بە تۆمەتی خیانەت گولـلەباران كردوون؛ هەرچواریشیان سەركردەی گەورەی خۆیان بوون."
ئەوەشی خستەڕوو، لە ترسی هێرشكردنە سەر مووسڵ، دەیان خێزان بەرەو شاری ڕەققە لە سووریا هەڵاتوون.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار