لەبەر كەوتنەکەی مووسڵ، ئەم حەفتەیە پەرلەمان بانگهێشتی دوو گەورەئەفسەری سوپای عێراق دەكات

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە، بڕیارە چوارشەممەی ئەم حەفتەیە، یەكەم دانیشتن بە ئامادەبوونی دوو گەورەبەرپرسی سەربازی لەبارەی كەوتنی مووسڵەوە بە دەست داعش بەڕێوە بچێت.
ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لیژنەی كەوتنی مووسڵ (شاخەوان عەبدوڵا) بە امڵپەڕی ەفرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "دوای پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو بەرپرسە سەربازیانەی شارەكە لەبارەی هۆكاری كەوتنی مووسڵەوە، تاوەكو ئێستا لیژنەكەیان هیچ كۆبوونەوەیەكی نەکردووە و، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە یەكەم كۆبوونەوەی ئەو لیژنەیە بە بانگهێشتكردنی دوو گەورەئەفسەری سەربازی بە ڕێوە بچێت؛ (عەبود قەنبەر) و (فەریقڕوكن موحسن) بە ڕێوە بچێت، كە یەكێكیان فەرماندەی هێزی وشكانی بووە و، ئەوەی دیكەش فەرماندەی فیرقە بووە لەو پارێزگایەدا."
(شاخەوان عەبدوڵڵا) گوتیشی: "36 ئەفسەر بانگهێشت دەكرێن بۆ پەرلەمان و، هەر جارە و، دوو كەسیان بانگ دەكەین؛ زۆرینەیشیان (مالیكی) تۆمەتبار دەكەن. بۆیە کە بە ڕەسمی ئەویان تۆمەتبار كرد ئەویش بانگهێشتی پەرلەمان دەكەین؛ بڕیارە وەكو وەجبەی یەكەم ئەم حەفتەیە فڕۆكەی ئێف16 بگاتە دەست عێراق، كە ڕەنگە سەرەتا دوو فرۆكە ڕەوانە بكرێت."
بڵند ئیبراهیم




