پەرلەمانی عێراق: دوو مانگی دی، مووسڵ ئازاد دەکرێ

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی ئاساییش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق(حاکم ئەلزاملی) دەڵێ، دوو مانگی دی پڕۆسەی ئازادکردنی مووسڵ دەست پێ دەکات و فڕۆکەی (ئەی 10)ـیش بۆ کوتانی مۆڵگەکانی داعش بە کار دەهێنرێت.
(زاملی) ڕوونی کردەوە، "هەر بە گەییشتنی ئەو فڕۆکە شەڕکەرانە، مۆڵگەکانی داعشی پێ دەکوترێ"، جەختیشی کردەوە "پڕۆسەی ئازادکردنی مووسڵ دوو مانگی دی دەست پی دەکات."
ئەو سەرۆکەی لیژنەی ئاساییش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، ئاشکرایشی کرد، "سێ هێز بۆ ئازادکردنی ئەنبار و نەینەوا پێک هێنراون، ئەمە سەرباری دامەزراندنی سەربازگەیە لە نەینەوا کە 5000خۆبەخشی پارێزگاکە لەخۆ دەگرێ، هەروەها هەوڵ هەیە بۆ کردنەوەی سەربازگەیەکی دی لە بەغدا کە تێیدا مەشق بە ئەفسەر و سەربازان بکرێ."
(حاکم ئەلزاملی) ئاماژەیشی دا، "ئەو سەربازگەیە دواتر دەگوێزرێتەوە بۆ ناوچەگەلیک لەوانە سەڵاحەددین و بێجی، هاوکات هەوڵی هاوشێوە هەیە تا سەربازگە لە سنجار و ڕەبیعەیش بکرێنەوە."
زریان زیاد




