سەرچاوەیەک: میلیشیاکان بە ناوی حوسێنەوە خەڵکی دیالە دەکوژن
__2014_12_14_h19m24s21__LB.jpg)
هەولێر-KDP.info- بزووتنەوەی جەماوەریی دیالە(حەڕاک شەعبی) جەخت دەکاتەوە، میلیشیاکان لەسەر ڕێبازی ئیمامی حوسێن ناڕۆن، چونکە ئەوان بە ناوی خۆشەویستییان بۆ ئەو خەڵکی دیالە دەکوژن.
گوتەبێژی ئەو بزووتنەوەیە(ئەحمەد سەعید) بۆ ماڵپەڕی ئەلتەغییر دووپاتی دەکاتەوە کە، بەم ڕەوتارانەیان، میلیشیا شیعەکان، جارێکی دی ئیمامی حوسێن دەکوژنەوە، چونکە بە ناوی ئەوەوە دەست لە خەڵکی دیالە ناپارێزن.
بە باوەڕی (سەعید)، تەنیا چارە بۆ ڕزگارکردنی دیالە لە چنگە میلیشاکان، پێکهێنانی پاسەوانی نیشتیمانییە کە ئەندامانی لە خەڵکی ناوچەکە بێ.
ئاماژەیشی دا، کەسایەتییەکانی پاریزگاکە داوایان لە ەهردوو دەستەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن کردووە، پڕۆژەی پاسەوانی نیشتیمانی بە زووترین کات جێبەجێ بکەن، بەڵام وەک ئەو دەڵێ هێشتا کەس وەڵامی داواکەیانی نەداونەتەوە.
زریان زیاد




