دوزخورماتوو..بەدوای هاتنی چەكدارە شیعەكان 30 كەس رفێندراون

دوزخورماتوو-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاساییشی دووزخورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد) رایگەیاند، بەگوێرەی ئامارەكان لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لە دوای هاتنی چەكدارە شیعەكان، زیاتر لە 30 كەس لە سنووری شارۆچكەی دووزخورماتوو رفێندراون.
بەڕێوەبەری ئاساییشی دووزخورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لە پاش هاتنی چەكدارە شیعەكان بۆ شارۆچكەی دووزخورماتوو، تا ئێستا زیاتر لە 30 هاووڵاتیی ڕفێندراون كە هەموویان بە رەگەز عەرەبی سوننەن.
رائید (فارووق) گوتیشی، ئەو رفێندراوانە تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە و سەرەڕای هەوڵەكانی لایەنە ئەمنییە عێراقییەكان و كەسوكارەكانیان، بەڵام هەوڵەكان بێئاكام بوون.
كاروان جاف




