٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە ملیۆنێك ئۆتۆمبێل لە هەرێم هەن.. پۆلیسی هاتوچۆ داوای لە هاووڵاتیانە ژمارەكەیان دروست بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی  هاتوچۆی هەولێر شوفێران لە حاڵەتێكی پێوەست بە تۆماركردنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەكاتەوە كە ژمارە مۆبایلی دروست بە بەشەكانی  پۆلیسی هاتوچۆ بدەن و هێڵەكەیان لەكار نەكەوتبێت، هاوكات بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هاتوچۆ ملیۆنێك ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستاندا هەن.

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر عەمید (هێرش ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، بەشی تەكنەلۆژیای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە  ڕوونكردنەوەیەكدا داوای لە هاووڵاتیان كردووە ژمارە مۆبایلی دروست بە بەشەكانی  پۆلیسی هاتوچۆ بدەن.
هەروا گوتیشی، پێویستە  گشت هاووڵاتی و خاوەن ئۆتۆمبێلەكان لە كاتی سەردانیكردنی بەشەكانی هاتوچۆی هەولێر بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان ژمارەی مۆبایلێكی دروست بدەن كە تەلەفۆنەكە هێڵەكەی نەوەستابێت و كار بكات و دانەخرابێت.
بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هاتوچۆی  هەولێر دەشڵێت، ئەو داواكارییە لە شۆفێران بۆ ئەوەیە لە كاتی پێویست و لە بوونی هەر كێشە و گیروگرفتێك ئاگادار بكرێنەوە، هەر شۆفێرێك  ژمارەی  دروست نەدات، ئەوا خۆیان بەرپرسیار دەبن.
هاوكات بە گوێرەی  ئامارەكانی پۆلیسی هاتوچۆ، زیاتر لە ملیۆنێك و 100 هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێمی  كوردستاندا هەن.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار