٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ رێزگرتنە لە پێشمەرگە و شەهیدان..هەولێر ئاهەنگی ساڵ ناگێڕێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر (هەمزە حامد) رایگەیاند كە، ئەمساڵ پارێزگای هەولێر ئاهەنگی سەری ساڵ ساز ناكات، هۆكارەكەیش بۆ رێزگرتنە لە شەهیدان و پێشمەرگە كە لە ئێستادا لەبەری جەنگدان.

بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر (هەمزە حامد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ساڵانی  پێشوو بەر لە سەری ساڵ شەقامەكانمان دەرازاندەوە و لە قەڵات پیرۆزبایی دەنووسرا و بۆ سەری ساڵیش یاری ئارگرین بۆ ئاسمان هەڵدەدرا، بەڵام ئەمساڵ ئەو چالاكیانە ناكەین".
(هەمزە حامد) هەروەها گوتیشی، "وەكو هاوسۆزی بۆ بنەماڵەی شەهیدان و قوربانیان و بریندارانی  شەڕی داعش و قوربانیانی تەقینەوە تیرۆرستییەكەی بەردەم  پارێزگا و هاوسۆزبوون لەگەڵ ئەو پێشمەرگانەی بە هەزاران كیلیۆمەتر لە سەنگەری بەرگرین، ئێمە هیچ ئاهەنگێك ساز نادەین".
بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر  ئاماژەیشی بەوە دا كە، ریستۆرانت و هۆتێل و  شوێنە  تایبەتییەكان ئازادن چالاكیی خۆیان بكەن و دەزگا ئەمنییەكانیش ئاساییشی ئەوان و خەڵك دەپارێزن.
لە ساڵانی رابردوودا پارێزگای  هەولێر بۆ سەری ساڵ شەقامەكانی  دەڕازاندەوە و ئاهەنگی  جۆراوجۆر و هەڵدانی یاری ئاگرینی ئەنجام دەدا.
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار