٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەندێك میدیا شتی بچووك گەورە دەكەن.. كەمال كەركووكی: لە تەلوەرد شەڕ ڕووی نەداوە

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك دەڵێت، دوێنێ و ئەمڕۆ هیچ شەڕێك لە ناوچەی تەلوەرد ڕووی نەداوە و تەنیا لە دوورە هەندێك تەقە كراوە. ڕەخنەیشی لە هەندێك دەزگای راگەیاندن گرت كە شتی بچووك گەورە و هەروەها شتی گەورەیش بچووك دەكەن.

بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك دكتۆر (كەمال كەركووكی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، دوێنێ و ئەمڕۆ هیچ شەڕێكی ئەوتۆ لە تەلوەرد ڕووی نەداوە و تەنیا ئەمڕۆ بە دۆشكە لە دوورەوە هەندێك تەقە كراوە.

(كەركووكی) گوتیشی، هەر دوێنێ دوو پێشمەرگەی سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاتبوونە شوێنێك و گومانیان لێ كرابوو و دەستگیر كرابوون، بەڵام دواتر ئازاد كران و چوونەوە شوێنەكانی خۆیان، باس لەوەیش دەكرا كە ئەمانە تیرۆریستن، بەڵام ئەمە لە ڕاستییەوە دوورە.

بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك ڕوونیشی كردەوە كە، "هەندێك راگەیاندن باسیان لەوە كردووە كە تەلوەرد بە چڕی بۆردوومان كراوە، ئەمەیش هیچ بنەمایەكی نییە و ئێمە خۆمان لەناوچەكەین و لەسەنگەرەكانی شەڕداین، ئەمڕۆیش تیرۆریستانی داعش هەندێك هاوەنیان هاویشتن و ئێمەیش بە دۆشكە وەڵاممان دانەوە".

دەشڵێت، بەداخەوە هەندێك راگەیاندن شتی بچووك گەورە و هەروەها شتی گەورەیش بچووك دەكەن، كە ئەمەیش كارێكی باش نییە.

دكتۆر (كەمال) راشیگەیاند، "پێشتر تەلوەرد لە دەست داعشدا بووە و ئێستایش هەر وایە و هیچ پێشڕەوییەكیش نەكراوە، بەڵام شوێنێكی دیكەی سەربازی هەیە بە ئەویش دەڵێن تەلوەرد كە لە دەست هێزی پێشمەرگەدایە و جگە لەوە مەكتەب خالیدیش لە دەست پێشمەرگەدایە، بەڵام ئەمڕۆ هیچ پێشڕەوییەك نەكراوە و لە شوێنی خۆمان جێگیر بووین".

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار