٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەزار پارچە جلوبەرگی ئافرەتان بەسەر 600 خێزانی پەنابەری كەمپی بەحركەدا دابەش كران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو خێزانە پەنابەرانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، لە كەمپەكانی بەحركە و كەورگۆسك ئۆفیسەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی جلوبەرگ و چاویلكەیان بەسەر 600 خێزانی پەنابەر و 500 كەسدا دابەش كرد.

رۆژی 13/12/2014 لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی ئۆفیسەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە هەڵمەتێكدا لە كەمپی بەحركە كە تایبەتە بە پەنابەرانی ئێزدی، شەبەك، عەرەب و شنگال، بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی تواناسازیی ئافرەتان 1000 پارچە جلوبەرگی ئافرەتانیان بەسەر 600 خێزانی پەنابەردا دابەش كرد.

لە لایەكی دیكەوە و لە هەڵمەتێكدا تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی گەورگۆسك، بە هاوكاری لەگەڵ ژمارەیەك پزیشكی ئەمەریكایی هەستان بە دابەشكردنی چاویلكە بەسەر ئەو پەنابەرانەی كە توانای بینینیان لاواز بووە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار