٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چیای شنگال.. هەشت سەعاتە شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و داعشدا بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

چیای شنگال-تایبەت بە KDP.info- بەرپرسی پێشووی ئاساییشی شنگال رایگەیاند، تیرۆریستانی داعش لە نزیك چیای شنگال بەردەوامن لە هێرشەكانیان بە ئامانجی تێكدانی مەزارە پیرۆزەكانی كوردانی ئێزدی لەو سنوورە و ماوەی 8 سەعاتیشە شەڕ لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعشدا بەردەوامە.

بەرپرسی پێشووی ئاساییشی شنگال عەقید (سدیق خوركی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، سەعات شەشی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، تیرۆریستانی داعش لە نزیك رۆژئاوای چیای شنگالەوە بە دووریی 10 كم لە گوندی گابارا، هێرشیان كردووەتەوە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و تا ئێستاییش شەڕ بەردەوامی هەیە.

(خوركی) گوتیشی، مەبەستی تیرۆریستانی داعش بۆ تێكدانی مەزارە پیرۆزەكانە، چونكە لەم گوندەیش مەزارێكی دیكەی پیرۆزی كوردانی ئێزدی بە ناوی شێخ حەسەن هەیە.
بەرپرسی پێشووی ئاساییشی شنگال ئاماژەیشی دا، تیرۆریستانی داعش لەو هێرشەیان بە سێ هەمەر و سێ ئۆتۆمبێلی مەرزییە و شۆفەڵێكی دژەتانك هێرشیان هێناوە، تا ئێستایش شەڕەكە بەردەوامە و زەرەر و زیانەكانیش دیار نین، هاوكات فڕۆكە جەنگییەكانیش ئێستا گەییشتوون و چاوەڕێ دەكرێت دەست بە بۆردوومان بكەن.
جێی ئاماژەیە، دوێنێیش لە نزیك مەزاری شەرفەددین هێزەكانی پێشمەرگە دوو هێرشی تیرۆریستانی داعشیان تێك شكاندن و گورزی گەورەیان لێ وەشاندن.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار