هێمن هەورامی لە کۆبوونەوەی 'سۆسیالئینتەرناسیۆناڵ'ـدا: ئێمە تا سەرکەوتن دەجەنگین
__2014_12_13_h14m17s9__RM.jpg)
جنێف، سویسڕا -KDP.info لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، (لویاس ئیالا) سەرۆکی گشتی ڕێکخراوی سۆسیالئینتەرناسیۆناڵ، ئاماژەی دا بە بانگهێشتی تایبەتی (سەرۆک بارزانی) بۆ کۆبوونەوەکە؛ گوتیشی لەبەر نالەباریی ڕەوشی کوردستان، نەیتوانیوە ئامادە بێت، بەڵام شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتوونە و پەیامی (سەرۆک بارزانی)ـیان پێیە، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سۆسیالئینتەرناسیۆناڵ، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان. بەشداری کۆبوونەوە بەرفراوانەکەی سۆسیالئینتەرناسیۆناڵ بوون، لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵاتی سویسرا؛ لەوێ سەبارەت بە پرسی ئاشتی و ئاسایشی جیهان گفتوگۆ گەرمە.
لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سۆسیالئینتەرناسیۆناڵ، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتى و، سەربەست زەینەڵ بەرپرسی ناوچەی سویسرا و، ئازاد گولەیی کارگێڕی ناوچە و زۆزان بەرواری بەرپرسی فایلی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لە مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەدا لە کۆبوونەوە بەرفراوانەکەی 12/12/2014ـی سۆسیالئینتەرناسیۆناڵ، لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە شاری جنێڤی سویسرا بەشدارییان کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، (لویاس ئیالا) سەرۆکی گشتی ڕێکخراوی سۆسیالئینتەرناسیۆناڵ، گوتارێکی پێشکەش کرد و، ئاماژەی دا بە بانگهێشتی تایبەتی سەرۆک بارزانی بۆ کۆبوونەوەکە، بەڵام لەبەر نالەباریی ڕەوشی کوردستان نەیتوانیوە ئامادە بێت، بەڵام شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتوونە و، پەیامی سەرۆک بارزانییان پێیە.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا لە ڕیزبەندی چوارەمدا، هەورامی ڕوانگەی پارتی لە بارەی ئەو ڕەوشە نالەبارەی ناوچەکە و، تیرۆریستانی داعشی بۆ ئەندامان و ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە لە گوتارێکدا خستە ڕوو. لە سەرەتای گوتارەکەدا سەرۆکی شاندی پارتیى دیموکراتى کوردستان سڵاوی سەرۆک 'بارزانی'ـی گەیاندە ئامادەبووان، هۆکاری نەهاتنەکەیشی بۆ ڕوون کردنەوە.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی لە درێژەی گوتارەکەیدا، باسی لە چۆنیەتیی دروستبوون و تەشەنەکردنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کرد، هەروەها ئەوەشی بە ئامادە بووان ڕاگەیاند: بە چەند سەعاتێک داعش لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییەوە بوو بە دەوڵەتێکی تیرۆریست، کە ڕووبەرێکی هێندەی وڵاتێکی وەک ئوردنی لە ژێر دەستدایە و، خاوەنی چەکی قورسە. (هەورامی) ئەم تەشەنە کردنەی داعشی گەڕاندەوە بۆ ئەو شکستە گەورەیەی سوپای عێراق و سووریا، کە تیرۆریستانی داعش هەرەسیان پێ هێنان. (هەورامی) لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەدا، داوای لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە کرد کە هاوکاریی سەربازی و مرۆییی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ لەناوبردنی داعش، چونکە ئەمە لە توانای هەرێمی کوردستاندا نییە. ڕاستە ئەم شەڕە کورد دەیکات بەڵام شەڕێکە بەرۆکی هەموو جیهانی گرتووەتەوە، ئێمە پێویستمان بە هێزی زەمینی نییە، چونکە شەڕێکە لە ناوچەکەی ئێمەدایە، بەڵام پێویستمان بە هاوکاریی ئەمریکا و ڕۆژئاوا دەبێت.
سەرۆکی شاندی پارتی ئەوەیشی ڕاگەیاندووە، بڕیارە وەک لایەنە کوردییە بەشداربووەکان کۆبوونەوەیەک بکەن و، پێشنیارێک بدەنە سۆسیالئینتەرناسیۆناڵ لە سەر دیدگای کورد بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە.
سەنگەر هەورامی




