٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاوشئۆغڵو: پێشمەرگە، هێزێکی دەستوورییە

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.info- وەزیری دەرەوەی تورکیا (مەولوود چاوشئۆغڵو) لە بەرنامەیەکی بەشە تورکزمانەکەی 'سی‌ئێن‌ئێن'ـدا، باسی لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد و، لە باسی ئەو مشتومڕانەی لەسەر هاتوچۆی پێشمەرگە بە خاکی تورکیادا دەکرێت بۆ کۆبانێ و بە کارێکی "نایاسایی و نەگونجاوی" دەزانن، ناوبراو ڕای‌گەیاند: "ئەگەر کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر بە پێشمەرگە با هۆکارەکەی بڵێن، چونکە پێشمەرگە هێزێکی دەستوورییە. دواتر با بچن مۆڵەتی ڕێگەپێدانی ئۆپەراسیۆنی سەر سنوور بخوێننەوە کە لە پەرلەمان دەرچووە".

لە باسی بڕینەوەی داعش و، مەترسیی سەرهەڵدانەوەی گرووپێکی دیکەی لەو شێوەیە، (چاوشئۆغڵو) ئاماژەی بەوە کرد کە "تا ڕژێمی ئەسەد لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، ناوچەکە هەر لەو تەنگەژەیەدا دەبێت و، کەس ناتوانێت ناوچەکە پاک بکاتەوە لە تیرۆریستان".

هاوکات (چاوشئۆغڵو)  لە باسی ئەو مشتومڕانەی لەسەر گواستنەوەی پێشمەرگە بە خاکی تورکیادا دەکرێت بۆ کۆبانێ و بە کارێکی "نایاسایی و نەگونجاوی" دەزانن، ناوبراو ڕای‌گەیاند: "ئەگەر کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر بە پێشمەرگە با هۆکارەکەی بڵێن، چونکە پێشمەرگە هێزێکی دەستوورییە. دواتر با بچن مۆڵەتی ڕێگەپێدانی ئۆپەراسیۆنی سەر سنوور بخوێننەوە کە لە پەرلەمان دەرچووە".

لە باسی ئەو دەنگۆیانەی باس لە نزیک بوونەوەی تورکیا و ڕووسیا دەکەن دوای ئەوەی هەردوو وڵات چەند ڕێککەوتنێکیان ئیمزا کردووە، سەرەڕای ئەو ئابڵوقانەی ڕۆژئاوا و ئەمەریکا بەسەر ڕووسیا، (چاوشئۆغڵو) ڕای‌گەیاند کە ئەوان هیچ کاتێک پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ ڕووسیا و ئەمەریکا بە ئەلتەرناتیڤی یەکتر نازانن.

هەواڵی پەیوەندیدار