٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕووداوەکانی ئەمڕۆی داعش لە مووسڵ، کوشتن، کوژران، تەقاندنەوە و داخستنە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسی لقی چواردەی پارتی، ئەو ڕووداوانەی کە لە شاری مووسڵ کەوتوونەتەوە، کە کوشتن، ڕفاندن و کوژران و داخستنی مزگەوتە ئاشکرا دەکات.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(عیسمەت رەجەب) بۆ ماڵپەڕی پارتیی دیموکراتی کوردستانی چەندان زانیاریی شاری مووسڵی ئاشکرا کردن و گوتی "داعش لەلای راستی شاری مووسڵ 16مزگەوتی داخستوون، ئەمڕۆیش ھیچ ماموستایەکی ئایین لەو ناوچەیەی نەچووەتە نوێژی ھەینی، مزگەوتەکەیان لێی داخستووە."

(عیسمەت رەجەب) زیاتر گوتی، شەوی رابردوو داعش شێخ(رەزوان خەیات) وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی مەخیول، لەباب جەدیدە و شێخ(سوڵتان وەزاح) وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی چەلەبی  لە گەڕەکی تەممووز لە ماڵەکانیان دەستگیر کردوون و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

ئەوبەرپرسەی پارتی هەروەها دەڵێ، لە ناوچەی تل روممان، سەرکردەیەکی داعش بە ناوی (ئەبو خەتتاب) لەگەڵ سێ چەکداری دیکە، کە لە نێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابدا بوون بە نارنجۆکی دەستی کوژران.

(عیسمەت رەجەب) زانیاری دیکەیشی دا و گوتی، لە ھەفتەی رابردووەوە، داعش ژووری ئەشکەنجەدانی لە قایمقامیەتی مووسڵ تەقاندەوە و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆیش پاش چۆڵکردنی لەو چەک و تەقەمەنییەی تێیاندا بوو، دوو سەربازگەی خۆی لە ناحیەی گەیارەی باشووری مووسڵ تەقاندنەوە.

گوتیشی، هەر ئەمڕۆ هەینی، داعش ئەفسەرێکی پێشووی سوپای عێراقی بە ناوی عەقید(حازم شاکر) گولـلەباران کرد.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار