٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەچە و باڵاپۆشی قەدەخە کران.. یاساکەی چین بۆ موسوڵمانانە

سەرچاوە: KDP.info

شینگیانگ-KDP.info-  یاسادانەرانی ویلایەتێکی چینی، لە شوێنە گشتییەکاندا یاسای پۆشینی پەچەیان قەدەخە کرد؛ مێدیا فەرمییەکانی چین دوێنێ پێنجشەممە وایان بڵاو کردەوە.


یاساکە لە ئەنجوومەنی یاسادانانی ویلایەتی شینگیانگ کە دەکەوێتە ئەوپەڕی ڕۆژاوای وڵاتەوە، پێرێ چوارشەممە پەسەند کرا؛ ئامانج لە یاساکە قەدەخەکردنی پۆشینی جلوبەرگی دەرەوەیە ئەو جۆرەی کە بە تەواوی لەش و باڵای کەسێک دادەپۆشێ، ڕووپۆشیش کە لە وڵاتانی موسوڵماندا بە پەچە ناسراوە دەگرێتەوە.


ویلایەتی شینگیانگی دەوڵەمەند بە سامانی سرووشتی، کە زۆرینە موسوڵمان و بە تورکی قسە دەکەن و بە ئەیگۆر ناسراون، بەم دواییە بەرەوڕووی شەپۆلێک لە توندوتیژی بووەوە؛ دڵەڕاوکێ لەو هەرێمە لە هەڵکشان بوو، ئەمەیش پاش ئەوە دێ کە تایفەی "هان" جۆرێک لە سەقامگیرییان بەخۆوە بینی.


حکوومەتی چین، ئۆباڵی ئەو گرژی و هێرشانەیشی خستە ئەستۆی جیابووەوەکان کە ئەیگۆرەکانن و هاوکات بە توندڕۆکانی ئایین ناسراون، چونکە ئەوان داوای دامەزرانی وڵاتێکی سەربەخۆ دەکەن.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار