مەکتەبی سەرۆک سەرۆخۆشی لە خانەوادەی هەڤاڵ مەحمود مامەلاوە

بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵ مەحمود مامەلاوە
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی شاری قەڵادزێ و تێکۆشەر و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، کاک مەحمود مامەلاوە - مان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاوڕێیانتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک مەحمود بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
