٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەری بەرەی توركمانی: سەرۆك بارزانی مەرجەعە.. داوامان لێ كرد دوو ئەندام بۆ كۆمیسیۆن زیاد بكرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-سەرۆكی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان  رایگەیاند، پێوەست بە مافی توركمان و كریستیانەكان بۆ نوێنەرایەتییان لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان داوایان لەسەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە كە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستان لە 9 ئەندامەوە بكرێتە 11 ئەندام.

سەرۆكی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان (ئایدن مەعرووف)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، "ئەمڕۆ (سەرۆك بارزانی) پێوەست بە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی كە لە پەرلەمانی كوردستان دەنگی بۆ درا، ئێمەی بانگهێشت كرد و لەگەڵ ئێمەدا كۆ بووەوە و ئەم كۆبوونەوەیەیش خۆی لە خۆیدا گرینگیی زۆری بۆ گشت پێكهاتەكان هەیە".
(ئایدن مەعرووف) گوتیشی، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان باسی لەوە كرد بە هیچ شێوەیەك مامەڵە لەگەڵ ئەو كۆمیسیۆنە ناكات و بەم شێوەیە قبووڵی ناكات و رێگە نادات هیچ لایەنێك خۆی بكاتە نوێنەری توركمان و مەسیحی لە هەرێمی كوردستاندا.
دەشڵێت، "بە حوكمی ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (سەرۆك بارزانی) مەرجەعە، داوامان كرد پشتگیریمان بكات و ئەویش پشتگیریی خۆی بۆ ئێمە راگەیاند و باسی لەوە كرد كە، من بەم شێوەیە قبووڵی ئەو كۆمیسیۆنەم نییە".
(مەعرووف) روونیشی كردەوە، "داوامان لە (سەرۆك بارزانی) كرد كۆمسیۆنەكە لە 9 ئەندامەوە بكرێتە 11 ئەندام و نوێنەری هەردوو پێكهاتەی توركمان و مەسیحی زیاد بكرێت، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش باسی لەوە كرد كە لەم هەفتەیەدا ئەو پرسە چارە دەكرێت".
بڵند ئیبراهم
 

هەواڵی پەیوەندیدار