٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر نازناوی پایتەختی گەشتیاری رادەستی ئیمارات دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر (هەمزە حامد) رایگەیاند، لە كۆتایی ئەمساڵدا ئاهەنگێك بە بۆنەی كۆتاییهاتنی نازناوی پایتەختی گەشتیاری ساز دەكرێت و هەولێر ئەو نازناوە دەداتە شاریقەی ئیماراتی عەرەبی، چونكە شاریقە لە ساڵی 2015 دەبێتە پایتەختی گەشتیاریی عەرەبی.

دوای ئەوەی هەولێر بوو بە پایتەختی گەشتیاریی وڵاتانی عەرەبی بۆ ساڵی 2014، لە ئێستادا وادەكەی تەواو دەبێت و نازناوەكە رادەستی شاریقەی ئیماراتی دەكات. پێوەست بەم پرسە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر (هەمزە حامد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، "شاندێك لە هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگیی وەزارەتی  گەشتوگوزاری عێراق دەچێتە شاریقە بۆ گۆڕینەوەی ئاڕم و رادەستكردنی بڕوانامەی پایتەختی گەشتیاریی عەرەبی لە هەولێرەوە بۆ شاریقە.

(هەمزە حامد) گوتیشی، لە هەولێر ئاهەنگێك بە بۆنەی كۆتاییهاتنی چالاكییەكانی پایتەختی گەشتیاری دەكرێت و لە شاریقەیش ئاهەنگ بۆ وەرگرتنی ئەو نازناوە دەكرێت. دەشڵێت: شەڕی داعش و گەمارۆی ئابووری كاریگەرییان لەسەر چالاكییەكانی پایتەختی گەشتیاری هەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا چالاكیی نێودەوڵەتی و چالاكیی جۆراوجۆر لە هەولێر بەم بۆنەیەوە ئەنجام دران.

لە نێوان شارەكانی‌ هەولێر، تایف‌‌، بەیروت  وشاریقە، بۆ ساڵی 2014 هەولێر وەك پایتەختی‌ گەشتیاریی‌ وڵاتانی‌ عەرەبی دەستنیشان كرا و بەو بۆنەیەیشەوە چەندین چالاكیی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی لە هەولێر ساز كران.

(هەمزە حامد) ڕوونیشی كردەوە، ئەو نازناوەیش شانازییەكی گەورە بوو لە پاڵ دەستكەوتە مەزنەكانی دیكەی هەولێر و حەقە هاووڵاتیان شانازی بە هەولێر و گەورەیی هەولێرەوە بكەن كە لە نێو چەندین پایتەختی عەرەبیدا هەولێر بە پایتەختی گەشتیاری دەستنیشان كرا.

یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار