كۆمەكی مرۆیی لە هەرێمی ماوۆپۆڵسكاوە گەییشتە هەرێمی كوردستان

دهۆك-KDP.info- كاروانێكی دیكەی كۆمەكەی مرۆیی پۆڵۆنیا گەییشتە دهۆك، كە بریتییە لە دوو بارهەڵگری گەورە، كە 678 دۆشەك، 473 كارتۆن جلوبەرگ، 2200 بەتانی و 250 قەرەوێڵەی منداڵانی تێدایە، لە كاتی گەییشتنی یارمەتییەكەیش بەڕێوەبەری ڕێكخراوی SOS for Life قەشە (تۆماش یاگێرسكی) لەگەڵ نوێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ دابەشكردنی یارمەتییەكان ئامادە بوو.
هاووڵاتیانی پۆڵۆنیا بە هاوكاریی نووسینگەی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەو وڵاتە بەردەوامن لە پێشكەشكردنی كۆمەكی مرۆیی بۆ ئاوارەكانی نیشتەجێی هەرێمی كوردستان.
ڕۆژی سێ شەممە 9-ی دیسێمبەر، كاروانێكی دیكەی یارمەتییەكان گەییشتە شاری دهۆك، كە پێشتر لە ڕۆژی 1-ی دیسێمبەر لە پۆڵۆنیاوە بۆ هەرێمی كوردستان بەڕێ كەوتبوو.
كۆمەكە مرۆییەكە پێك هاتبوو لە دوو بارهەڵگری گەورە، كە 678 دۆشەك، 473 كارتۆن جلوبەرگ، 2200 بەتانی و 250 قەرەوێڵەی منداڵانی تێدابوو.
لە كاتی گەییشتنی یارمەتییەكەدا بەڕێوەبەری ڕێكخراوی SOS for Life قەشە (تۆماش یاگێرسكی) لەگەڵ نوێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ دابەشكردنی یارمەتییەكان ئامادە بوو.
بەشی زۆری كۆمەكەكان لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمی ماوۆپۆڵسكاوەیە، ئەو هەرێمەی لە ساڵی 2011-وە ڕێككەوتنی دۆستایەتیی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا كردووە.
نووسینگەی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا بەر لە ڕێكخستنی كاروانەكانی كۆمەكییەكان، هەڵمەتێكی فراوانی ڕاگەیاندنی لە زۆربەی میدیا پۆڵۆنیاییەكان ئەنجام دا، بەر لە هەموویشیان لە ڕۆژنامەی كۆمار و "Rzeczpospolita"و تەلەڤزیۆنی پۆل سات“POLSAT“.
جێی ئاماژەیە، كاروانی یارمەتییەكە لە لایەن دەستەیەك لە سەربازانی خۆبەخشەوە بار كراوە و بۆ ناردن ئامادە كراوە.
ئەوە كاروانی سێیەمی كۆمەكی مرۆییە كە لە پۆڵۆنیاوە دەگاتە كوردستان. كۆمەكەكانی دیكەیش لە مانگی هەشت و مانگی نۆ بە ڕێگای ئاسمانی و بە یارمەتیی وەزارەتی بەرگریی پۆڵۆنیا گەییشتوونەتە هەرێمی كوردستان كاروانی دیكەیش ماوە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت.
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا (زیاد ڕەئووف) بەردەوامە لە هەڵمەتی ڕاگەیاندن لە ڕێگای میدیاكان و هاریكاریكردن لەگەڵ بەرپرسانی ڕێكخراوە خێرخوازییەكان و سازدانی دیدار لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوەندی و خۆجێیی پۆڵۆنیا و كاربەدەستانی كڵێسای كاتۆلیكی لە پێناوی كۆكردنەوەی یارمەتی بۆ ئاوارەكان.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
