٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی لەگەڵ تورکمان و مەسیحییەکاندا کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بە مەبەستی چارەکردنی کێشەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستاندا، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ پێکھاتەی دیان و تورکماندا کۆ دەبێتەوە.

سەرۆکی لیستی پێشکەوتووی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان (مونا قەھوەچی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانـی ڕاگەیاند: "ئێمە وەکو پێکهاتەکانی تورکمان و مەسیحی بەردەوامین لە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان و، داوامان لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردووە کە بە ھیچ شێوەیەک ئیمزا لەسەر ناوی ئەندامانی کۆمسیۆن و ڕاپرسی نەکات، چونکە نوێنەری ئێمەی تێدا نییە و، وازیش ناهێنین تاوەکو ھەموار دەکرێتەوە."

(قەھوەچی) گوتیشی: "تاوەکو ئێستا تەنیا پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی خۆیدا پشتگیریی لە داواکەی ئێمە کردووە و، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان خۆیشی خەمی پەسەندکردنی ئەو ئەندامانەی هەیە."

سەرۆکی لیستی پێشکەوتووی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە کە، یادداشتێکیان ئاراستەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردووە و، داواکەیشیان وەرگیراوە و، بڕیاریشە ئەمڕۆ لەگەڵیاندا کۆ بێتەوە بۆ چارەکردنی ئەو پرسە.

ئەو گوتیشی: "ھەر لە سەرەتاوە زۆرینەی ئەندامانی فراکسیۆنی زەرد پشتگیرییان لە داواکەی ئێمە دەکرد و، ئێستا فراکسیۆنی زەرد بە گشتی پشتگیریمان لێ دەکەن؛ گفتوگۆیش بەردەوامە لەگەڵیاندا بۆ ئەوەی پرسەکە چارە بکرێت."
کە پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی پەسند کرد، پێکھاتەکانی تورکمان و مەسیحی هاتنە دەنگ و گوتیان نابێ نوێنەری ئەوانی تێدا نەبێ و دوو کەس لەلایەن حزبەکان دانراون.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار