٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتى خوێندنى باڵا: ماوەى پەیوەندیکردن بە زانکۆ و پەیمانگاکانی درێژ کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ماوەی پێوەندیکردنی بە زانکۆ لاین تا 18ـی 12 درێژ کردەوە، وەک لەو ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێ، ئەم بڕیارە لەسەر داوای زانکۆکانە و دەوامی قۆناخی یەکەمیش لە 13ــی ئەم مانگەوە دەست پێ دەکات.
ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ناردووە هاوکات دەڵێ، لەبەر بەرژەوەندیى گشتى و، تێکڕایى خوێندکاران/ قوتابیانى تازە وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان و، بۆ ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ پەیوەندیکردنیان بە زانکۆ و پەیمانگەکان کە لێیى وەرگیراون، لەسەر داواى زانکۆکان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاری درا بە درێژکردنەوەى ماوەى پەیوەندیکردن تا ڕۆژى پێنچشەممە (18/12/2014)، لە هەمان کاتدا دەوامى فەرمى قۆناخى یەکەم لە (13/12/2014)ـەوە دەست پێ دەکات.

وەزارەت هاوکات داوا لە خوێندکاران دەکات هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ ئەوەى لە ماوەى دیاریکراودا مامەڵەکانیان تەواو بکەن و پەیوەندى بە زانکۆ و پەیمانگاکانیانەوە بکەن بۆ ئەوەى زووتر بچنە بەر خوێندنى وانەکانیانەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار