٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

جلوبەرگ و خواردەمەنی بەسەر 685 خێزانی پەنابەری كەمپی بەحركە و باسرمەدا دابەش كرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو خێزانە پەنابەرانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، لە هەردوو كەمپی بەحركە و باسرمە ك ئۆفیسەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كەلوپەل و پێداویستی و خواردەمەنییان بەسەر 685 خێزانی پەنابەردا دابەش كرد.

رۆژی 10/12/2014 لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی  بۆ پەنابەرانی ئێزدی و شەبەك و عەرەب لە كەمپی بەحركە و هەروەها بۆ پەنابەرانی شاری كۆبانی لە كەمپی باسرمە، لە هەڵمەتی یەكەمدا بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی مەسەلە جلوبەرگی ئافرەتانیان بەسەر 600 خێزانی پەنابەری شاری مووسڵ دابەش كرد.
لە لایەكی دیكەوە و لە هەڵمەتێكدا تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی باسرمە هەستان بە هاوكاریكردنی پەنابەرانی شاری كۆبانی و لە هەڵمەتێكدا دەیان جۆر خواردنی لەقوتوونراو و معەلەباتیان بەسەر 85 خێزاندا دابەش كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار