٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا.. لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە میلیشیا شیعەكان پێك هێنرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-kdp.info - ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق لە لیستی كوردستانی (شاخەوان عەبدوڵڵا) رایگەیاند، بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە  میلیشیا شیعەكان لیژنەیەكیان لە پەرلەمانی عێراق  پێكهێناوە و، وەزیرانی بەرگریی و نێوخۆی عێراق یارمەتیدەری كارەكانی ئەو لیژنەیە دەبن.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق لە لیستی كوردستانی (شاخەوان عەبدوڵڵا) بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گووت، ئێمە لە پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكمان پێكهێنا بۆ بە دوا داچوونی پێوەست بە لێكۆَڵینەوە لە میلیشیا شیعەكان كە بەگوێرەی زانیارییەكان دەستیان هەبووە لە رفاندنی هاووڵاتیان چەند كارێكی دیكەی نەشیاو، هەروا بە راسپاردەی دانیشتنی ژمارە 29-ی  پەرلەمانی عێراق لەبەر زۆری حاڵەتی كوشتن و بابەتی كورد و عەرەبی سوننە بڕیارماندا رێگەچارەیەك بدۆزینەوە بە هاوكاری حكوومەتی عێراقی بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە، بۆ ئەمبەستەیش لەگەڵ وەزیری بەرگری و نێوخۆی عێراق قسەمان كرد كە، كەتیبەكانی حەشدی شەعبی كە لە كۆمەڵێك كەتایب پێكدێن هەریەكەیان لە كاتی ئازادكردنی شوێنەكان لە شوێنێك دابنرێن، تا لە ئەگەری روودانی هەر رووداوێكدا ئەوان بەرپرسیارێتیی یاسایی هەڵبگرن.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق ئاماژەییشی كرد: هەردوو وەزیری نێوخۆ و بەرگری عێراق، لەگەڵ ئێمەدا هاوڕابوون كە، لیژنەكەمان هەر پڕۆژەیاسایەكی پێوەست بەم پرسەی ئامادەكرد، ئەوان یارمەتیدەر و پشتگیری پڕۆژەكە بن.
(شاخەوان عەبدوڵڵا) دەشڵێت، ئیمە وەك لیژنەی ئاساییش  لەگەڵ هەواڵگری پارێزگای دیالە داوامان لە  هەوالگری ناوەندی عێراق كردووە لێدوانی چەند هاووڵاتییەكی قوربانی ئەم رێگایەی نێوان دیالەو بەغدا  وەربگرن، داوایشمان كردووە بەرپرسی هەواڵگری ئەو ناوچەیەش ئامادەبێت لە بەرامبەر ئەو لیژنەیە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكرێت.
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار