بە تۆمەتی خیانەتی مەزن، داعش والیی مووسڵ لە دار دەدات

بەغدا-KDP.info- ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، بە تۆمەتی خیانەتی مەزن، والیی مووسڵ(تەوحەلە)ـی لە دار دا و (حەسەن سوڵتان ئەلجبووری) لە شوێنی ئەو دەستبەکار بوو.
(تەوحەلە)ـیش جێی (ڕەزوان حەمدوون)ـی گرتەوە کە مانگ و نیوێک لەمەوبەر، خۆی و جێگرەکانی بە بۆردوومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان کوژران.
هەرچی وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقیشە، زانیاریی جیاواز دەدات و دەڵێ، ڕێکخراوی داعش، والیێکی نوێی بۆ مووسڵ دامەزراند کە ناوی (حەسەن سعوود ئەلجبووری)ـیە و لە شوێنی والیی پێشوو(مەحموود حەسەن ئەلجبووری) دەستبەکار بوو، ئەمەیش پاش ئەوە دێ کە، (مەحموود)لە ئیدارەدانی دۆسێی ئەمنی شکستی بردووە.
داعش بە هۆی شکستیان لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین، بە تایبەت لە شکستی لە هەردوو شارەدێی جەلەولا و سەعدیەدا، ناچار بوو ناوی ویلایەتی سەڵاحەددین بکێشێتەوە و لە بری ئەو، ویلایەتێکی نوێ بە ناوی، ویلایەتی باشووری مووسڵ ڕابگەیەنێ، هەر بەم هۆیەیشەوە بوو کە زۆرێک لە یەکە چەکدارییە تیرۆریستییەکانیان کێشایەوە تا لە ناوەندی ویلایەتی (بەغدایی)ـیەوە نزیک بن.
زریان زیاد- ئەلعەرەبییە




